تاران داوا لە ئەوروپییەکان دەکات نێوەندگری بکەن بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە

ليست هناك تعليقات

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد نێوەندگری بکات لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکادا بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لێی کشایەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا، زەریف وتی " دەکرێت شێوازێک هەبێت یان بۆ گەڕانەوەی هەردوو وڵات بۆ سەر ڕێکەوتنەکە یاخود هەماهەنگیکردن لەسەر ئەوەی دەبێت چی بکرێت."

زەریف پێشنیاری ئەوەی کرد وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێل " ئەو ڕێوشوێنانە دیاریبکات کە دەبێت ئەمەریکا و ئێران بیگرنەبەر."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەڵێنیداوە بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەڵام بە مەرجێک سەرەتا ئێران دووبارە پابەند بێتەوە بە سەرجەم ئەو کۆتوبەندانەی خراونەتە سەر چالاکیە ناوەکییەکانی.

لەلای خۆشیەوە ئێران داوایکردووە ئەمەریکا هەنگاوی یەکەم بنێت و سەرەتا سزاکان لاببات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif