فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری پشدەر بۆردومان ده‌كه‌ن

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانی تورکیا گوندی شێنێیان لە دەڤەری پشدەر بۆردوومانکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش بۆردوومانەکە زیانی بە چەند خانووێکی گوندی شێنێ گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی گوندی شێنێی سەر بە قەزای پشدەر کرد، لە ئێستا و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، بۆ سێیەمجار فڕۆکەکان هەمان ناوچەیان بۆردومانکردەوە.

بەهۆی بۆردوومانەکەوە خانوی ژمارەیەک هاوڵاتی زیانیان بەرکەوتووە، بۆردومانەکە نزیکەی ٥٠٠ مەتر لە ماڵەکانی گوندی شێنێوە دوورە و دواتر جارێکی دیکە سنوری گوندەکەیان بۆردوومان کردۆته‌وه‌.

ئەو بۆردوومانە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو گوندنشینان دروستکردووە، بەهۆی ئەوەی یەکەمجارە ئەو گوندە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.

جێگه‌ی باسه‌، گوندی شێنێ سەر بە دەڤەری پشدەرە و نزیکەی ٢٥ کیلۆمەتر لە قەزای قەڵادزێوە دوورە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif