رێكه‌وت زه‌كی: هه‌ولێر و به‌غدا ڕێكنه‌كه‌ون، سلێمانی ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بكات
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ی پارێزگای سلێمانی سه‌ربه فراكسیۆنی یه‌كێتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، پارێزگای سلێمانی ده‌توانێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بكات.
رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمیی راگه‌یاندووه"لە ئەگەری نەگەیشتنی ھەرێم و بەغدا بە رێککەوتن سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و داھاتەکان، ئەوا دەتوانرێت بڕگەیەک لە یاسای بوودجە جێگیر بکرێت کە رێگە دەدات حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی یاسایی و دەستووریی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ‌دا، بکات".
زەکی باسی لەوەشکردووە کە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی دەتوانێت داھاتەکەی رادەستی حکوومەتی فیدراڵ بکات بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا بەغداش مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکە رەوانە بکات و وتی:"ئەوە بەندە یاساییە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و ھەردوو حکوومەتی خۆجێیی ھەولێر و دھۆک-یش دەتوانن ھەمان ئەو کارە بکەن".
حکوومەتی عێراق لە نیسانی ٢٠٢٠دا، راگرتنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەپێی رێککەوتنی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩، ھەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بە کۆمپانیای سۆمۆ.
بەر لەوەیش حکوومەتی عێراق، مانگانە ٤٥٣ ملیار دیناری وەک مووچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق