سلێمانی.. لەسەر دۆسێی تەقەكردن پێنج تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران

ليست هناك تعليقات

لەسەر دۆسێی تەقەكردن، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لەشاری سلێمانی، پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشیان بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف دا گرت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ 9-2-2021 بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی سێ‌ ڕووداوی تەقەكردن لەشاری سلێمانی ڕویداو هاوڵاتییەكیش سكاڵای لای هێزەكانی پۆلیس تۆماركرد، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەی پۆلیس و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری، توانرا لەماوەی كەمتر لە شەش كاتكۆ، پێنج تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر بكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، دوو لە تۆمەتبارانە لە سێ‌ شوێنی جیاواز تەقەیان كردووە، كە یەكێكیان لە ماڵی سكاڵاكارو دوانەكەی تریان لە كافتریایەك و هۆتێلێك، كە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەبووە، سێ‌ تۆمەتبارەكەی تریش پەیوەندییان بە هۆكاری تەقەكردنەكە هەبووە .

لەئێستا هەر پێنج تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif