ئیسرائیل دوایین هەڵوێست لەبارەی كشانەوە لە جۆلان ئاشكرا دەكات

ليست هناك تعليقات

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی كۆتایی وڵاتەكەی لەبارەی چارەنووسی بەرزاییەكانی جۆلان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، جۆلان بۆ هەتایە بە خاكی ئیسرائیل دەمێنێتەوەو دەستبەرداری یەك بستی خاكەكەی نابین.
بنیامین ناتانیاهو، لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا، جەختی لەسەر سەروەریی وڵاتەكەی بەسەر بەرازییەكانی جۆلان دووپاتكردەوەو راشیگەیاند: ئەو ناوچەیە بۆ هەتا هەتایە بە خاحكی ئیسرائیل دەمێنێتەوەو لەهەر گفتوگۆ و دانوستانێك كە لە ئایندە ئەنجام بدرێت، پرسی جۆلان ناخرێتە ناو كارنامەی دانوستانەكان و قسەی لەسەر ناكرێت.

راگەیەندراوەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لەدوای هەڵوێستەكەی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوی ئەمریكا دێت، كە لەبارەی چارەنووسی جۆلان و بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە بە داننان بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر ئەو ناوچەیە، ئامادە نەبوو قسە بكات.

بلنكین تەنها ئاماژەی بەوەكردبوو كە بەرازییەكانی جۆلان بەلای ئیسرائیلەوە پرسێكی گرنگەو پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتەوە.

ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، بە فەرمی دانی نا بە سەروەربوونی ئیسرائیل بەسەر بەرازییەكانی جۆلان و بە بەشێك لە خاكی ئەو وڵاتەی وەسفكرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif