سستی دڵ چییە و دیارترین هۆکارەکانی چین؟

ليست هناك تعليقات

سستی دڵ (عجز القلب) Heart failure چییە و دیارترین هۆکارەکانی چین؟ لە خوارەوە زانیاری تەواوەتی لەسەر وەربگرە:

-هۆكارەکانى سستى دڵ زۆر و زەبەندن، نەخۆشى گیرانى خویێنبەرە تاجیەكانى دڵ و نەخۆشى شەكرە و بەرزەفشارى خوێن لە هۆكارە سەرەكیەكانن، نەخۆشی زمانە(صمامەكان)ى دڵ وەكو تەسبكونەوە و كلس كردن و فراوانبونى زمانەكە لەوانەیە ببنە هۆى زەعیفى دڵ، تیێكچونى كارەبایى دڵ و نەخۆشیە زگماكیەكان و هەوكردنى پەردەى دڵ و هەوكردنى ماسولكەكانی دڵ هۆكارى ترن بۆ سستى دل.
نەخۆشی هەوکردنی درێژخایەنی سیەکان(قصبات) و بەڕیشاڵبوونی سیەکان و بەرزونەوەی زەختی سیەکان هۆکاری تری زەعیف بوونی دڵن.
هەندێ ئافرەت لەكاتى سكپرى یان دواى مناڵبوون تووشى سستى دڵ ئەبن. مەى خواردنەوە و كۆكایین و هەندێ دەرمانى دژە شێرپەنجە لەوانەیە دڵ زەعیف بكەن. نەخۆشى غودەى دەرەقى و رۆماتیزمەى ئێسقان و هەوكردنى سەختى خوێن و كەمخوێنى سەخت و كەمى ڤیتامینى بى ١ و خەست بوونەوەى خوێن و نەخۆشى كارسینۆید و كۆمەلێك نەخۆشى ترى خوێن دڵ سست دەكەن.
-حاڵەتێكى تازە دۆزراوەتەوە بۆ سستى دلێ، پێی دەوترێ “دلێ شكاو” یاخود سستى دڵ بەهۆى ستریس و دڵەڕاوكیێTokotsubo cardiomyopathy، ئەم حاڵەتە زیاتر دواى خەم و خەفەتێكى زۆر دروست دەبێت كە لاى چەپى دڵ دەئاوسێ و دلێ زەعیف دەكات.
هەندێ حالەتى سستى دڵ هۆكارەكەى بە نەزانراوى دەمێنێتەوە.

ئامادەکردنی:
د.داهات حوێزی
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif