نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت چەکداران و ژن و منداڵی داعش بەپەلە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان

ليست هناك تعليقات

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە (57) وڵاتی جیهان دەکات، چەکدارانی داعش بگێڕنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

(فیۆنۆ ئیلانی) نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ، داوای لە (57) وڵاتی جیهان کردووە تا (10) هەزار کەس لە هاوڵاتییانی خۆیان کە لە ریزی چەکدارانی داعشدان و ژن و منداڵەکانیان لە رۆژهەڵاتی سوریان، بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان.

ئیلانی، هۆشداریدا سەبارەت بە دۆخی ئەندامانی بیانی داعش و ژن و منداڵەکانیان، داوای کرد ئەو پرۆسەیە بەپەلە ئەنجامبدرێت.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاویکردۆتەوە، ئەو (57) وڵاتە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکییانە، کە هاوڵاتییەکانی خۆیان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان و لە رەوتێکی دادوەریدا لێپرسینەوەیان لێبکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق