ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه‌ و گفتوگۆ بۆ دواین پێشهاته‌كانى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ـى شوبات، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، بۆ تاوتوێكردنی مژاره‌كانی خواره‌وه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ بودجه‌ی فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵی 2021 ده‌خرێته‌ ڕوو.

ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتى ده‌بێت له‌ خستنه‌ڕووی ئاستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ چاكسازی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق