هەولێر.. نەخۆشخانەیەکی تری تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا داخرا

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕای گەیاند، نەخۆشخانەیەکی تری هەولێر کە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا تەرخان کرابوو، لەبەرنەمانی نەخۆش تێیدا داخراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ی شوبات، د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، نەخۆشخانەی "مریەمانە"ی تایبەت کە پێشتر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە شارۆکەی عەنکاوە تەرخان کرابوو، بەهۆی نەمانی نەخۆش تێیدا، دادەخرێت.

نەخۆشخانەی مەریەمانە یەکێک بوو لە نەخۆشخانەکانی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەکانی تر هەولێر ڕۆڵی هەبووە، لەو ماوەیەدا کە خزمەتی کرد زیاتر لە 600 نەخۆشی تێدا چارەسەر کراوە.

ئەو نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لەلایەن مەترانی عەنکاوەوە پێشکەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرابوو، بۆیە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی میدیاکان، ڕێزی لێ گیرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif