سبەی "ترەمپ" دادگایی دەکرێت

ليست هناك تعليقات


دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر شکستی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆشەگیرکردنی، "ترەمپ"، ئه‌مجاره‌یان لەسەر رووداوەکانی کۆنگرێس، بڕیاره‌ سبه‌ی بۆ جاری دووەم ترامپ بچێته‌وه‌ بەردەم ئەنجومەنی پیران و دادگای بکرێت.

به‌ تۆمه‌تی ھاندانی لایەنگرانی بۆ ئەنجامدانی پەلامار بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، لەو کاتەی سەرقاڵی پەسەندکردنی "جۆ بایدن" بوون وەک سەرۆکی نوێی وڵات، بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌، بۆ جاری دووه‌م "ترامپ" بچێته‌ بەردەم ئەنجومەنی پیران و دادگای بکرێت.

جێگه‌ی باسه‌، ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەبێت ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی "ترەمپ" کراون بسەلمێنن و ئەوەش پێویستی بە دەنگی سێیەکی سیناتۆرەکان ھەیە کە دەبێت ١٧یان کۆماری بن.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌، دیموکراتییەکان رایانگه‌یاند: پەلامارەکەی سەر "کۆنگرێس" مەترسیدارترین پەلامار بووە بۆ سەر دیموکراسییەت لە ئەمریکا لە دوای جەنگی ناوخۆیی لە ساڵی شەستەکانی سەدەی ١٩ ەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق