حاكم قادر: مامۆستایانی ئاینی لە دژایەتیکردنی بیری توندڕەوەیدا ڕۆڵێكی گەورەیان هەیە.

ليست هناك تعليقات


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2021/2/7 حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی پێشوازی کرد لە مامۆستا مەلا نەجمەدین لێپرسراوی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کوردستان و کارگێڕانی لقی سلێمانی، مامۆستا عەباس و مامۆستا کەریم کرد

حاکم قادر حەمەجان ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی گەلەکەمان و هەڵوێستی مامۆستایانی ئاینی لە دژایەتیکردنی بیری توندڕەوەی و تیرۆرستاندا بەرزنرخاند.

هەروەها باسیان لە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان کرد و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانیان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و بردنە پێشی دۆزی ڕەوای گەلی کوردیان بە گرنگ زانی.

مامۆستایانی ئاینی هیواخواز بوون کە لەسەرجەم ئاستەکانی سیاسیی و ئابووری، کلتوری و ڕۆشنبیری و ئاینی تواناکان یەکبخرێن تا بتوانرێت خزمەتی زیاتر بە گەلی کورد بکرێت تا بگات بە مافی ڕەوای خۆی کە ئەویش مافی چارەی خۆنوسینە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق