بایدن: سزاكانی سەر ئێران هەڵناگرین تا پیتاندنی یۆرانیۆم رانەگرێت

ليست هناك تعليقات


جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی سزاكانی سەر ئێران هەڵناگرێت تاوەكو ئەو وڵاتە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم رانەگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی، رابەری شۆڕشی باڵای كوماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دەبێت ئەمریكا سەرجەم سزاكانی سەر وڵاتەكەی هەڵبگرێت، پاشان تاران دەگەڕێتەوە بۆ پابەندییەكانی بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015.

 ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمریكی، لەوەڵامی پرسیارێكی كەناڵەكەدا كە ئایا ئەمریكا بەر لە گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، سزاكانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، وتویەتی"نەخێر."

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران، پێویستە یەكەمجار ئەو وڵاتە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت.

لە ساڵی 2018دا ئەمریکا لە دوای سێ ساڵ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و گەورە وڵاتانی جیهان، سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، کشایەوە، پاشان ئێران پێ بە پێ، پابەندبونی بە رێكارەكانی نێو رێككەوتنەكەوە كەمكردنەوە.

لەدوای هاتنە سەر كاری جۆ بایدن، وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، هەوڵی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی تاران هەیەو بایدن رایگەیاند، كە پلانی هەیە وڵاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكە.

بەڵام ئەمڕۆ یەكشەممە، ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی، ئاماژەی بەوەدا كە ئێران کاتێک دەگەرێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی کە هەڵگرتنی گەمارۆکان بە کردەیی بن، نەک تەنها بە قسە و نوسراو بن، ئەوەش سیاسەتی نەگۆڕی ئێرانەو هەمو بەرپرسانی ئێران لەو بابەتە رازین و هیچ کەسێک ناتوانێت سەرپێچی لەو بڕیارە بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق