سەرۆك نەهرۆ بۆ ئەندامەکانی: دەبێت بەخشینەکانتان تەنیا بۆ سلێمانی بنێرن

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە جیهاندا داوا لە هەموو لایەنگر و موریدەکانی دەکات کە دەبێت بەخشینەکانیان تەنیا بۆ سلێمانی بنێرن.

لە راگەیێندراوێکدا کە بۆ هەموو موریدانی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە سەرانسەری جیهاندا گشتێنراوە، شێخ شەمسەدین محەممەد نەهرۆ کەسنەزانی دەڵێت: "دەبێت بەخشینەکانی بیناکاری و نۆژەنکردنەوەی مەقامی شەریف [مەزارگەی شێخ محەممەد کەسنەزانی] تەنیا رادەستی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانی بکرێت."

لە خاڵێکی دیکەدا سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی دەڵێت: "دەبێت بەخشینەکانی خزمەتگوزاریی تەریقەت و تەکیەکان تەنیا رادەستی تەکیەی سەرەکیی سلێمانی (حاجی یاسین) بکرێت."

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رێکخستنەوەی فایلی بەخشینەکان و لایەنەکانی خەرجکردن مانگانە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بە دەرخستەی داراییەوە بۆ سەرۆکایەتیی تەریقەت بەرز دەکرێتەوە.

شێخ نەهرۆ داوا دەکات کە هەموو موریدەکانی پابەندی ئەو فەرمانە بن، "ئەوەیش وەک رەچاوکردنی کاری رێکخراوەیی و ناوەندێتی کە بەرژەوەندیی گشتیی وا دەخوازێت."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق