نرخی نەوت بۆ سەرو ٦٠ دۆلار بەرزبووەوە

ليست هناك تعليقات



نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد و یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمرۆ دووشەممە،ھەشتی شوباتی ٢٠٢١، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆمارکرد و بووە ٦٠ دۆلار و ٢٢ سەنت بووە، کە لە ١٥ی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠دا لەو ئاستەدا بووە.

ھاوکات خاوی خۆرئاوای تەکساسی ئەمریکا ١.١٨%ی نرخەکەی زیادی کردوە و یەک بەرمیل بەرامبەر ٥٧ دۆلار و ٥٣ سەنتە، ھەرچی خاوی تێکەڵەی رێکخراوی ئۆپێکە، یەک بەرمیل بە٥٨ دۆلار و ٢٥ سەنت دەفرۆشرێت.

بەھۆی دابەشکردنی چەند جۆرێک لە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و بەکارھێنانی لە چەندین وڵات و بەرھەمھێنەرانی نەوتی ئۆپیکیش پابەندیەکانیان بە کەمکردنەوەی ئاستی ھەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیھان درێژکردەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی نرخەکان ئەوەش وای کردووە، نرخی نەوتی جیھانی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

شارەزایان باس لەوەدەکەن، ھۆکاری بەردەوام بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیادبونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا لە جیھاندا و دابەزینی بەردەوامی ژمارەی توشبوان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif