عێراق.. لە 600 هەزار كاسبكاری بیانی، 13 هەزاریان بەیاسایی كار دەكەن

ليست هناك تعليقات


جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كوچ وكۆچبەران لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەوڵەكانمان دەستپێكردوە بۆ سنورداركردنی كاسبكارانی نایاسایی كەلەدەرەوەی عێراقەوە هاتوون.

جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كوچ وكۆچبەران لەپەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە: لیژنەكە بەهاوكاری وەزارەتی كار و وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچۆن بۆ هاتنە ناوەوەی كاسبكارانی بیانی بۆ نێو عێراق دەكەن و بۆمان دەركەوتوە كەزۆربەی ئەو كرێكارانە لەدەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانەوە دێنە ناو عیراق.

هەروەها دەشڵێت: لەسەرەتا بەناوی گەشتیار وسەردان دێنە ناو هەرێم ودواتر دەست بەئیشكردن دەكەن وكێبركێ لەگەڵ كاسبكارانی هەرێم وعێراق دەكەن ودەرفەتی كاركردن كەم دەكەن وبەشێوازی یاسایی دەست بەكارەكانیان ناكەن و ئێمە لەهەوڵی ئەوەداین ئەم دیاردەیە سنوردار بكەین.

لە لایەكی دیكەوە عادل روكابی وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵایەتی راگەیاند: 600 هزار كاسبكاری نایاسایی لەدەروەی عێراق هاتوونەتە نێو وڵاتدا وكاسبكاری بۆ خۆیان دەكەن و لەو ژمارەیە تەنیا 13 هەزار كەس بەیاسایی هاتونەتە نێو خاكی عێراقەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق