کاتی بارینی بەفرەکە نزیکبووەتەوە

ليست هناك تعليقات

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەى سێشەممە ئاسمان ساماڵ و بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. هاوکات، بەگوێرەی کەشناسی عێراق و ئوردون بێت، لە شەوی سبەی سێشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢١ پلە و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٢ بە شەش پلە دەبێت و دھۆک ٢٠ بە هەشت پلە دەبێت و کەرکوک ٢٤ بە نۆ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٢٠ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٠ بە حەوت پلە، دھۆک ١٩ بە حەوت پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ٢٣ بە نۆ پلە دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق