دە كەس ئەندامانی جەستەیان لە هەولێر فرۆشتووە

ليست هناك تعليقات


كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە پارێزگەی واست ڕایدەگەیەنێت، لەڕێی زانیارییەكانەوە توانراوە 10 كەس دەستگیربكرێت كە ئەندامانی جەستەیان لە هەولێر فرۆشتووە.

جەواد شەممەری، بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆمسیۆنەكە لە پارێزگەی واست بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی بوونی حاڵەتەكانی بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، تیمێكمان پێكهێنا و لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پسپۆڕەكان كۆبووینەوە، لە ئەنجامدا دەركەوت كە هیچ حاڵەتێكی ڕفاندن نییە بۆ بازرگانی بە مرۆڤەوە”.

بە وتەی شەممەری “لەڕێی زانیارییەكانەوە توانرا 10 كەس دەستگیربكرێن كە ئەندامانی جەستەیان لە هەولێر فرۆشتووە، دوابەدوای ئەوەش كەسەكان دەستگیركران و ڕادەستی دادوەریی كران”.

پێشتر ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، باندەكانی بازرگانی بە مرۆڤەوە، خراپی باری گوزەرانی خێزانەكان دەقۆزنەوە، لەگەڵ ئەمەشدا یاسایەكی تایبەت نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كێشەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif