فرۆشی رۆژانەی بانكی ناوەندی 38 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند

ليست هناك تعليقات


لە زیادكردنی ئەمرۆی بانكی ناوەندی عیراقدا خواست لەسەر فرۆشتی دۆلار بەرێژەی زیاتر لەسەدا 31 پۆینت بەرزبۆوە و گەیشتە (38) ملیۆن دۆلار.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 15 ی شوباتی 2021 بانكی ناوەندی عیراق له‌ بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لە زیادكردنەكەی ئەمرۆدا بری خواستەكانی سەر فرۆشتنی دۆلار گەیشتۆتە (38) ملیۆن و (206) هەزار دۆلار بەوەش بەراورد بە رۆژانی پێشوو بری فرۆشی بانكەكە لەو دراوە زیاتر لە (2) ملیۆن دۆلار زیادیكرد، ئەمە لەكاتێكدا بڕی فرۆشی ئەو دراوە لە زیادكردنی رۆژی یەك شەممەدا (29) ملیۆن و (405) هەزار دۆلار بووە.

لە زیادكردنەكەی ئەمرۆی بانكی ناوەندی عیراقدا 11 بانك بەشداریانكردووەو تەواوی ئەو بڕە دۆلارەشی خراوەتەروو بەشێوەی حەواڵەو بەنرخی هەزارو 460 دینار بۆ هەر دۆلارێك كڕدراوەتەوەو رەوانەی دەرەوەكراوە ، ئەمە لە كاتێكدا هیچ بڕە دۆلارێك بەنرخی نەخت نەفرۆشراوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif