دادوەرەکان مرۆڤن مەیانکەن بە فریشتە

ليست هناك تعليقات


هاوكار عزەت

ساڵی 2006 و پانزەساڵ لەمەوبەر لەسەروبەندی گفتوگۆی ڕوشنوسی دەستوردا بۆ هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە خوبەرا و گەورە ڕاوێژکاران گفتوگۆیەکی کراوەیان سازکرد و من کە ئەوکات گەنجێکی بەلەباریکە بووم زۆر بە توندی پێداگر بووم لەسەر ئەوەی کە یەکێک لە خاڵەکانی دەستورەکە گۆڕانکاری تیا بکرێت، ئەو خاڵەش ئەوەبوو کە لە رەشنوسەکەدا هاتبوو( نابێت هیچکام لە دادوەران و ئەندامانی دادگای باڵا ئەندامی هیچ هێزێکی سیاسی بن و ئینتمای سیاسیان هەبێت). من زۆرم وت کاکە ئەمە بۆ ئەم وڵاتە ناشێت و دەکرێت سیاغەکەی بگۆڕین بەوەی کە( هیچ دادوەرێک و ئەندامی دادگای باڵاو هەر یەکەکەی دادیی بۆی نییە سیاسەت و حزبایەتی و ئینتمای شەخسی تێکەڵی کارەکەی بکات و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەکانی هەبێت)، من پێم وابوو دادوەرانیش تاکی ئەم کۆمەڵگەیەن و وەک هەرکاممان حەزیان بەوە هەیە و هەوڵدەدەن ئەندامی هێزێکی سیاسی بن، ناتوانین ڕێگە لەوە بگرین، بەڵام دەتوانین حاڵەتی دوەم جێبەجێ بکەین و نەهێڵین پێگەو پۆستی دادیی و یاسایی بۆ کاری شەخسی و حزبی بەکار بهێنرێت.

کاکە ئەو لیژنەیەی کە هاتبوون ڕەشنوسەکە شی بکەنەوەو گفتوگۆی بکەین دۆخێکیان دروست کرد وەک ئەوەی کوفری گەورەم کردبێت.

هەموو هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت شتی وا بکرێت و ئەوە ڕایەکی زۆر هەڵەیەو لەم بابەتانە، وتم بەرێزان مافی مرۆڤ بوون لەو دادوەرانە مەسەننەوە و مەیانکەن بە فریشتە، ئەوان کوردن و کوردیش ناتوانێت بە بێ پاڵشتیی سیاسی بەرپرسیارێتی وەربگرێت، بەهەرحاڵ هەر گوێیان بۆ ڕاکەم نەگرت پێم وابێت هۆکارەکەی ئەوەبوو گەنجێکی کورد وتەنی "بەلەباریکەو دەمڕوت" قسەکەی کردبوو بۆیە.

بەڵام ئەوەتا ئێستا هەموو واقیعەکە دەبینین و دوای 30 ساڵ دەستوریشمان نییە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق