کێ لە پشت موشەکەکانەوەیە؟

ليست هناك تعليقات


 فارس نەورۆڵی
-
ھەمیشە دوژمن لە خاڵی لاوازەوە دەست لە ناوەندی ھێز دەوەشێنێت. ئێستا ھەولێر ناوەندی ھێزی سیاسی و دبلۆماسی کوردە و ژمارەیەکی سیاسییە لە ھاوکێشە سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، جیاواز لەم سەنگەی ھەولێر کە دەگەڕێینەوە ناوخۆی کورد، لێکترازانێکی کوشندە ھەیە ئەم لێکترازانەی ماڵی کورد ئەو خاڵە لاوازەیە، کە دژە کورد دەیقۆزێتەوە بۆ لێدانمان، موشەک بارانکردنی ھەولێر ئا لەم کاتەدا مانای خۆی ھەیە و پەیامی سیاسییە. 

ئەم پەیامە لەلایەک بۆ کوردە و لەلایەک بۆ ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی، بۆیە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە ئاستی گوتاردا کاردانەوەیان ھەبوو بۆ بەرژەوەندی ھەولێرلەھەمان کاتدا لەسەر ئاستی کەسایەتی سیاسی ناوچەکەو عێراق، ئەم ڕەفتارە تیرۆرستییە سەرکۆنە کرا ئەوەی بۆ کوردو ھەرێم گرنگە دەبێت کاربکات بۆ ئەوەی ڕای گشتی جیھانی بۆ کۆبکاتەوە، ئەوەش دەبێت کۆی ھێزە سیاسییەکان ھاوھەڵوێست بن و میدیاکانیان بە ئاراستەی بەرژەوەندی ھەرێم ئاراستە بکەن و لە ھەموو کوردێک و ئازادیخوازێکی بگەیەنن، کە لێدان لە ھەولێر لێدانە لە ھەموو کورد و لێدانە لە ئازادی، بەتایبەتی موشەک بارانکردنی ھەولێر ئەزمونێکی نوێیە بۆ بەردەم بایدن و ستافەکەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەتەکی دا، دەکرێ کورد لۆبی بۆ ئەم بابەتە بکات و جوڵەی دبلۆماسی لە ڕێگای سەرۆکایەتی ھەرێم بخرێتەگەڕ و بە کردارێکی تیرۆرستی بە جیھان بناسێنرێت. 

ھەروەک لە پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێم ھاتبوو لە ھەمانکاتدا دەکرێ ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات لە ڕێگای ناڕەزایەتی مەدەنیانەوە لەناوخۆشدا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی داوا لە ئەمریکاو ئەوروپا بکەن، کە وەک چۆن پشتیوانی ھەرێم بوون لەشەڕی داعشدالەم دۆخە ھەستیارەشدا پشتیوانی ھەولێر بکەن. ئەگەر توانیمان بە یەکگرتوویی ئەم ھەڵوێستانە وەربگرین وقسەکان بکەینە کردار، ئەوکات دەتوانین بە دوژمنانی ئەزمونی کوردستان بڵێین ( ھەتا برین قوڵبێتەوە، مەرگی چەقۆ نزیکترە ) ئەمە پەیامی گەلانی چەوساوەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif