دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لە پەیامێکیدا کەلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە، بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر شاری هەولێر دەکات و دەڵیت: دژایەتی خۆمان بۆ هەر پیلان و هەوڵێك دەخەینەڕوو كە ئارامی و ئاسایشی هەولێری پایتەخت و هەرێمی كوردستان تێك بدات.
دەقی نوسینەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرکردەی دیاری یەکیەتی نیشتمانی
بەتوندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكەین و دژایەتی خۆمان بۆ هەر پیلان و هەوڵێك دەخەینەڕوو كە ئارامی و ئاسایشی هەولێری پایتەخت و هەرێمی كوردستان تێك بدات.
هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، ئەم هێرشەو سەرجەم هێرشەكانی تر پێمان دەڵێن كە لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستە یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان بپارێزین و بەكۆدەنگی و هەماهەنگی تەواو ڕووبەڕووی پیلانەكان ببینەوە.
دەرباز كۆسرەت ڕەسول
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق