هەمو پارەکانی پێشکەشی سەگەکەی دەکات

ليست هناك تعليقات



پیاوێکی بەتەمەن لە کۆتاییەکانی ژیانیدا وەسیەت دەکات و هەمو سامانەکەی بۆ سەگەکەی بەجێدەهێڵێت، ئەوەش وەک نیشاندانی وەفایەک بۆ ئەو چەند ساڵەی پێکەوە ژیاون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، ئەو پیاوە سەرمایەدارە خاوەنی ماڵ و سامانێکی زۆر بوە کە بڕەکەی دەگاتە پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بڕیاریداوە لەدوای مردنی خۆی هەمو ئەو پارانە بۆ سەگەکەی تەرخان بکرێت و لە چاودێریکردنیدا بۆی خەرجبکرێت.

ئەو پیاوە سەرمایەدارە ناوی بیل دۆریسەو دانیشتوی ویلایەتی تینیسی ئەمریکییەو لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە، لەدوای خۆیشی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ سەگەکەی بەجێهێشتوە.

سەگەکەی بیل ناوی (لولو)ەو تەمەنی تەنها هەشت ساڵە

بەگوێرەی هەواڵی هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا، ئەو پیاوە بەردەوام سەرقاڵی گەشت و گەڕان بوە، هەربۆیە کەسێکی وەک ئاگادار و چاودێر بۆ سەگەکەی داناوە، دوای ماوەیەکی زۆر ئەو کەسە درکی بەوە کردوە کە ئەو سەرمایەدارە هەمو سامانەکەی لە بانک کردوە بەناوی لولوەوە، چونکە زۆری خۆشیوستوەو هاوڕێیەتییەکی بەتین لەنێوانیاندا هەبوە.

زۆرێک هەن لە جیهاندا بەتەنها دەژین و لەکۆتاییدا بڕیاردەدەن سامانەکەیان بۆ ئەو ئاژەڵە ماڵیانە بێت کە ڕۆژانە لەگەڵیاندا دەژین و کاتەکانیان پێکەوە بەسەردەبەن، دواتر هەواڵەکەیان دەبێتە مانشێتی گەورەی ڕۆژنامەکان و بە گرنگییەوە باس لە وەفاو دڵسۆزی مرۆڤ و ئاژەڵە ماڵییەکان دەکەن.

لە ساڵی 2007یش ژنێکی سەرمایەدار بەناوی لیۆنا هەمو سامانەکەی تەرخان کرد بۆ سەگەکەی کە بریتیبون لە زنجیرەیەک هۆتێلی بەناوبانگ و نرخەکەیشی بە 12 ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif