کۆمەڵ لەنێوان ئامرازو ئامانجدا

ليست هناك تعليقات

 


زانا ڕەسوڵ

کۆمەڵی ئیسلامی لەسەرەتای ڕاگەیاندنیەوە چاوی زۆری لەسەر بوەو بەپێی هەل و مەرج و پێشهاتە تازەکان توانیوێتی بەبێ بەستنی کۆنگرەش خۆی نوێبکاتەوەو وەڵامگۆی سەردەمە جیاوازەکان بێت

بەڵام هەمیشە دەستیگرتوە بەهێڵەگشتیەکان و ئامانجە شەرعییەکان ئەمەش ئەوەندەیتر ڕەسەنی ئەم هێزە دەردەخات کە سەرەڕای خواستی نوێبونەوەو گەشەکردن هیچ گۆڕانێک لەپرەنسیپە سەرەکیەکانیدا ناکات

جیهانبینی ئەم هێزە ئەوەندە تیژو دوورمەودایە هەمیشە بەهەنگاوەکانی دڵی یاری خۆش و نەیارەکانی تەنگەتاو کردووە هەموو ئەمانەش بەرمەبنای پەروەردەیەکی دروست و لەسەرخۆی قیادەی ئەوحزبەیە بۆ کادیرو ئەندامەکانی تاهەرگۆڕانکارییەک پێویست بێ ئاسان هەزم بکرێ و لێ کەوتەی باشی لێبکەوێتەوە

کۆمەڵ ئەگەرچی ئێستا ناوی ئیسلامی وەک پاشگر لێکردوەتەوە

بەڵام لەناوەڕۆکدا هەمان هێزە سەرڕاستەکەی دوێنی و ڕادیکاڵەکەی سبەینێش دەبێ ئەمەش بەڕوونی لەمێژووی ئەم حزبەدا بەدیدەکرێت کە نەلەبرسان و نەلەترسانیش ملی بۆ هیچ فشارو چاو لێ سورکردنەوەیەک نەداوە بەڵکو پارتەکانی دەسەڵات زۆرکات لەهەژمونی سیاسی و جەماوەری کۆمەڵ ترساون ، بۆیە ئەوەی پێی وایە لابردنی پاشگری ئیسلامی لە بەهێزی ئەوڕەوتە یان پابەندی بەشەریعەتەوە کەمدەکاتەوە نەیپێکاوە چونکە لەئێستادا کۆمەڵ تەنها ئامرازەکانی گۆڕیوە لەپێناو ئامانجەکانیدا بۆئەمەش جیهانبینیەکی جوان کراوەتە پاساو تالەمەودوا کۆمەڵ تەنیا مافی ئەندامەکانی نەبێ و هەموو کەس بەهی خۆی بزانێت لەپێناو هەرچی فراوانبوونی ئەوڕەوتە عەدالەتخوازو ئیسڵاح خوازەی کەخەڵکانێکی زۆر هیوای لەسەر هەڵچنیوە ئەمەش ئەرکی کۆمەڵی دادگەری قورستردەکات بۆئایندە مادام دەیەوێت هەنگاوەکانی چواچێوەی حزبی تێپەڕێنێت

                                    

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق