ڕۆژنامەنوسێک: هەر ئەمشەو کچەکەی شڤان سعید ببرێتە دیداری باوکی

ليست هناك تعليقات


ڕۆژنامەنوسێك داوا دەکات کچەکەی مەلا شڤان ببرێتە دیداری باوکی.

ڕۆژنامەنوس، هاوکار عیزەت، وێڕای ئەوەی سزادانی چالاکوانان ئیدانە دەکات و بە هەنگاوێکی هەڵەی دەزانێت، ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە داوا دەکات (بەناز شڤان سعید) کچی یەکێك لە سزادراوان ببرێتە دیداری باوکی چونکە ئەو بەڕوونی دەڵێت هەرچۆنێكبێت دەیەوێت باوکی ببینێت

هاوکار عیزەت لە نوسینەکەیدا دەڵێت: ئەگەر من سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بومایە، هەر ئەمشەو بریارم دەدا (بەناز _ کچەکەی شڤان سەعید) ی سزادراو، ببرێتە دیدەنی باوکی و تێر لە سیماو روخساری باوکی بڕوانێت، ئاخر ئەو کچە بە ئاشکرا بە هەموومان دەڵێت "کارێک بکەن باوکم ببینم".

دەقی نوسینەکەی هاوکار عیزەت

ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بام.

ئەگەر من سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری داد و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، هەرکام لەو پۆستانەی کە پەیوەستن بە بابەتەکەوە بام، بە دڵنیاییەوە هەر ئەمشەو بریارم دەدا (بەناز _ کچەکەی شڤان سەعید) ی سزادراو، ببرێتە دیدەنی باوکی و تێر لە سیماو روخساری باوکی بڕوانێت، ئاخر ئەو کچە بە ئاشکرا بە هەموومان دەڵێت "کارێک بکەن باوکم ببینم".

ئەم دیدارەی(کچ و باوک) هیچ هەڵەیەکی تیا نییە ئەگەر وەک دادگا وتی باوکی کچەکە "پیاوی وڵاتان و دەستی دەرەکی" ش بێت، نازانم دیداری ئەو کچەو باوکی بۆ بوەتە گرێ کوێرەو بە دڵ و دەرونی دەسەڵاتداران ناکرێتەوە؟!



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif