عوسمان گوڵپی
گەر سەرنجێكی خێرا بدەیت بە نێو كۆمەڵگەی كودیدا دەبینیت خەریكە وردە وردە بەرەو دابەشبونی تەواو وێرانکەر دەڕۆین، بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین.
وێرای ئەوەی لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە پێویستی گەورەمان بە گۆڕانكاری و بەخۆدا چونەوە هەیە، لە ڕووی كۆمەڵایەتیشەوە پپێویستمان بە بەخۆدا چونەوە و دیراسەكردن هەیە،چونکە هیچ شتێك هێندەی پەرت بوون كاریگەری سلبی جێ ناهێڵێ لەسەر نەوەی داهاتوو ، خەریكە دابەش بون سەراپای پێكهاتەكانی گرتۆتەوە ،هیچ شتێك شكنابەی دابەش نەكرابێ
بۆیە باشترین شتێك دەستی بۆ بەرین شكاندنی ئەم جیاكاری و دابەش بوونەیە، بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی دابەشبون پێویستە پێكەوە گۆرانی بۆ ئازادی بڵێن، دەبێت پێكەوە جارێكیتر ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری ڕێكخەینەوە.
نابێ گوێ بۆ ئەوانە بگرین بۆخۆیان هۆكاری ئەم هەموو دابەش بوونەن و ئێمەش بەردەوام باجی دەدەین
دەبێ پێكەوە هەڵوێستەیەك بکەین و كار بكەین بۆ کۆتایی هێنان بەپەرتەوازەیی و کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکان، ئەوەی گرنگە شانازی بە جیاوازی بیركردنەوەمانەوە بكەین لە كاتێكدا وەك یەك ڕێگەیەك دەبڕین بەرەو سەركەوتن، دەبێ جیاوازیەكان بكەینە هێز و دابەشكاری كۆتایی پێ بهێنین و لە پێناو باشكردنی داهاتوودا هەنگاوی جدی هەڵبهێنینەوە، چونکە ئەوە تەنها ئێمە نین باجی ناکۆیی و پەرتەوازەیی دەدەین بەڵکو نەوەکانی داهاتووش سەرقاڵی ئەم باج دانە دەبن، چۆن ئەم نەوەیە باجی ناکۆکی نەوەی ڕابردوو دەدات
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق