وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی حکومەتی عێراقی دایەوە

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقی دایەوە ڕایگەیاند، ئەو کاتیۆشایانەی ئاراستەی ھەولێر کراون لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر ئیدارەی ھەرێمی کوردستانەوە بووە.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە رایگەیاند، "ئەو بۆردومانەی ھەولێری کردەئامانج لە دەرەوەی ناوچەکانی دەسەڵاتی ھەرێمەوە بووە".

جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆردومانەکە لەناو ھەولێردا بووە، بەڵام ئەو ناوچەیەی کاتیۆشاکانی لێوە ئاراستەکراوە، ھێزی پێشمەرگەی تێدا نییە و سنوری حکومەتی عێراقە.

ئەوەشی خستەروو، "ناتوانین زاڵ ببن بەسەر دۆخەکەدا، ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی مادەی ١٤٠"، داواشیکرد بۆ گرەنتیکردنی سەقامگیری ئەو ناوچانە و شارەکانی ھەرێم، دەبێت ژووری ھەماھەنگی ھاوبەشی پێشمەرگە وھێزی فیدراڵی پێکبھێنرێت.

شەوی دووشەممە ١٥ ی شوبات، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی ھەولێر کران و بەھۆیەوە بەڵێندەرێکی ھاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسیش برینداربوون.

دواتر یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "ژمارەی ئەو موشەکانەی لە ھێرشەکەی ھەولێردا بەکارھێنراون١١ موشەک بوون و موشەکەکان لە دوو شوێنەوە و لەناو سنوری ھەرێمی کوردستانەوە ئاراستەکراون".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif