لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆدا نە چەپڵەلێدان هەیە نە گۆرانی وتن و نە هاتوهاوار

ليست هناك تعليقات

مەرجەكانی بەشداربون لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ئاشكرا دەكرێت

لیژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی ڕێنماییەكانی تایبەت بە بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی بڵاوكردەوە و خاڵی سەرنجڕاكێشی تێدایە.

بڕیاربوو ساڵی ڕابردوو ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و مەترسییەكانی، وایكرد هەم حكومەتی ژاپۆن و هەم لیژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی بڕیاربدەن بە دواخستنی.

هەرچەندە تا ئێستاش مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك خۆیان ماون و نەگۆڕاون، بەڵام یوشیروی موری سەرۆكی لیژنەی ڕێكخەری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ڕایگەیاند، ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەر شێوەیەك بێت، ئەم هاوینە ئۆڵۆمپیاد ڕێكدەخرێت و چیتر دواناخرێت.



بۆ ئەو مەبەستەش، لیژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی لیستی ڕێنماییەكانی بۆ ئەو تیمانە بڵاوكردەوە، كە بەشداریی لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاددا دەكەن و تێیدا هاتووە "پێویستە وەرزشكاران ناو و ناونیشانی ئەو شوێنانە بە بەرپرسانی خۆجێی بدەن، كە سەردانیان دەكەن".

هەروەها پێویستە هەر وەرزشكارێك نیشانەكانی كۆرۆنای هەبێت، گەشت بۆ ژاپۆن نەكات و نەچێتە پاڵەوانێتییەكەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەر وەرزشكارێك پابەندنەبێت بە ڕێنماییەكان و چەند جارێك سەرپێچی بكات، ئەوا لە پاڵەوانێتییەكە دووردەخرێتەوە.

بۆ بابەتی هاندانی یاریزانەكانیش، بە هیچ شێوەیەك ڕێگەنادرێت بە چەپڵەلێدان، یاخود گۆرانی وتن یان هاتوهاواركردن.

یەكێكی دیكە لە ڕێنماییەكان، هیچ كەسێك بۆی نییە بە بێ دەمامك بێت، تەنها لە كاتی خەوتن و نانخواردندا دەمامك لادەبرێت.

هەر بە گوێرەی ڕێنماییەكان، بە بێ مۆڵەتی پێشوەختە هیچ بەشداربووییەكی ئۆڵۆمپیاد بۆی نییە هۆكارەکانی گواستنەوەی گشتی بەكاربهێنێت. سەرەڕای ئەوانەش، وەرزشكارانی بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ هەموو چوار ڕۆژ جارێك یاخود كەمتر، پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت.

سەرەڕای ئەوەی خەڵكی ژاپۆن زۆر لە ڕێكخستنی ئۆڵۆمپیاد لەم سەردەمی كۆرۆنایەدا دەترسن، بە جۆرێك ٨٠٪یان لە ڕاپرسییەكدا داوای هەڵوەشاندنەوە یاخود دووبارە دواخستنەوەی دەكەن، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان بڕیاریان داوە هەر ڕێكیبخەن و پێدەچێت هۆكاری سەرەكیش بۆ ئەو هەموو خەرجییە بگەڕێتەوە، كە بۆ ئامادەكارییەكان بڕی ١٣ ملیار یورۆ سەرف كراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif