سائیرون: بەهۆی ڕێكنەكەوتنی هەرێم و عێراق پێدەچێت پەسەندكردنی بودجە دوابكەوێت

ليست هناك تعليقات


هاوپەیمانی سائیرون ئاشكرایكرد: بەهۆی ئاشكرانەكردنی داهاتی نەوتی هەرێم، ئەگەری زۆرە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١، چەند ڕۆژێك دوابكەوێت.

بەدر زیادی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین دابینكراوە، تەنانەت لە كاتی دواخستنی پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵیشدا، موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، دواناكەوێت.

ڕوونیشیكردەوە، هەرێمی كوردستان تا ئێستا وردەكاریی تایبەت بە داهاتی نەوتی ڕەوانەی بەغداد نەكردووە، لەبەرئەوە ئەگەری زۆرە پەسەندكردنی بودجە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوابكەوێت.

وتیشی، لە بودجەدا ناكۆكی و جیاوازی زۆر لە نێوان كورد و لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكاندا هەیە، بۆیە پەسەندكردنی پێویستی بە كاتی زیاتر و سازانی سیاسیی نێوان كوتلەكان، هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق