نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی بڕیارێكی ئەمریكا دەكات لە بارەی دەرهێنانی حوسییەكان لە لیستی تیرۆر

ليست هناك تعليقات


ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی بڕیارێكی ئیدارەی ئەمریكا دەكات لە بارەی دەرهێنانی حوسییەكانی یەمەن، لە لیستی تیرۆر.

ستیڤان دۆجاریك وتەبێژی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕایگەیاند، ستایشی بڕیارەكەی ئیدارەی جۆو بایدن دەكەن سەبارەت بە دەرهێنانی حوسییەكانی یەمەن لە لیستی تیرۆر، بەو پێیەی ئەو هەنگاوە ڕێخۆشكەرە بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ملیۆنان هاوڵاتی، لە یەمەن.

ڕۆژی هەینی، لێپرسراوێكی ئیدارەی ئەمریكا، ڕایگەیاندبوو، واشنتۆن بە نیازە گروپی حوسییەكانی یەمەن لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.ڕۆژێك بەرلەوەی جۆو بایدن پۆستی سەرۆكی ئەمریكا وەربگرێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئیدارەی پێشووی دۆناڵد تڕەمپ، حوسیەكانی یەمەنی خستبووە لیستی تیرۆر، ئەو هەنگاوەش نیگەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە مرۆییەكانی لێكەوتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif