پێست چەورەکان نابێت ئەم هەڵانە بکەن

ليست هناك تعليقات



پێستی چەور یەكێكە لەو جۆرە پێستانەی چەندین گرفتی هەیە و ئەو كەسانەی ئەم جۆرە پێستەیان هەمیشە بەدوای باشترین رێگەكاندا دەگەڕێن بۆئەوەی پێستیان نۆرماڵ بكەنەوە، هەندێكجاریش لەو گرنگیپێدانەدا هەڵە دەەكن و وادەكات زیان بە پێستیان بگەیەنن.
باوترین ئەو چەند هەڵەیەی ئەنجامیدەدەن و گرفتیان بۆ دروستدەكات.

1. زۆر شتنی دەموچاو
تەنها لەبەر ئەوەی روخسارت چەورە واتای ئەوە نییە پێویست بكات بەدەوام بیشۆیت، چونكە پێستت چرچ دەكات و زو پیری دەكات.

2. بەكارهێنانی كرێمی نەگونجاو
پێویستە هەر بەرهەمێك بۆ روخساریان بەكاریدەهێنن دڵنیاببنەوە لەوەی بۆ جۆری پێستیان گونجاوە، دەنا چەوری پێستیان زیاتر دەبێت.

3. كرێمی شەوان
لە راستیدا نابێت شەوان كرێم بدەیت لە روخسارت و جێیبهێڵیت، چونكە رێگری دەكات لە هەناسەدانی پێست، وادەكات ژێر چاویشت بئاوسێت.

4. بەكارنەهێنانی دژە خۆر
پێست هەمیشە پێویستی بە دژە خۆر هەیە لە وەرزی هاوین بێت یان زستان، پێست لە تیشكە زیانبەخشەكان دەپارێزێت، هەربۆیە پشتگوێی مەخە.

5. بەكارهێنانی سابون
سابون pHی پێست ناهاوسەنگ دەكات، دەبێتە هۆی دروستبونی زیپكە لەسەر روخسار.

6.شێدارنەكردنەوەی پێست
پێویستە پێستت شێداربكەیتەوە، بەڵام دەبێت ئەو جۆری هەڵیدەبژێرت بۆ جۆری پێستت بگونجێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif