دروای بیانی له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق زیادیكردوه‌

ليست هناك تعليقات



جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاند، دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، یەدەگی بانکی ناوەندیی لە دراوی بیانی 55000000000 (په‌نجا و پێنج ملیار) دۆلاری تێپەڕاندوە.

ئێحسان شەمران جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگه‌یاند، "دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا و کەمبونەوەی خواستی خۆجێی لەسەر دۆلار، یەدەگی بانکی ناوەندیی لە دراوی بیانی 55000000000 (په‌نجا و پێنج ملیار) دۆلاری تێپەڕاندوە".

ساڵی رابردو یەدەگی بانکی ناوەندیی لە دراوی بیانی، 51000000000 (په‌نجا و یه‌ك ملیار) دۆلارە
لە (تشرینی دوەمی/11) ساڵی رابردو عەبدولھادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق، ئاشکرایکردبو کە یەدەگی بانکی ناوەندیی لە دراوی بیانی، 51000000000 (په‌نجا و یه‌ك ملیار) دۆلارە.

حکومەتی عێراق لە (کانونی دوەمی/1 ) رابردودا، نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندبو
دوای دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، حکومەتی عێراق لە (کانونی دوەمی/1 ) رابردودا، نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندبو و ئەو کات بانکی ناوەندیی عێراق نرخی یەک دۆلاری بەرامبەر بە 1460 (ھەزار و چوار سه‌د وشه‌ست) دینار دیاریکردبو.

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی گۆڕینەوەی دراودا، کڕینی یەک دۆلار بە 1455 ( ھەزار وچوارسه‌د و په‌نجا و پێنج ) دینار و فرۆشتنیشی بە 1465 ( ھەزار و چوار سه‌د و شه‌ست و پێنج) دینارە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif