په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى ئاشكرایده‌كات، ئەگەر زوو فریا نەکەون بۆ چاککرنی هەڵەکان، ئەگەر هەیە ئیرادەی حوکمڕانی بکەوێتە دەست تورک یا عەرەب، ده‌شڵێت:"هەیبەت‌و بەرھەمی خه‌باتى ڕۆژه سه‌خته‌كان بەناوی ئابوری سەرخۆییەوە ڕادەستی دوژمنان کرا".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌به‌غدا له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"گەلەکەمان‌و کوردستان لەدەستی ڕژێمی فاشستی سه‌دام بەھێزی لەبن نەهاتوی خەڵک‌و بەچەک‌و پاڵپشتی شاخە سەرکەشە سەختەکانی کوردستان ڕزگاریبوو، بەڵام هەیبەت‌و بەرھەمی ئەو خەباتە بەناوی ئابوری سەرخۆییەوە ڕادەستی دوژمنان کرا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى به‌ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت:"ئەگەر هەیە توڕەیی‌و گەردەلولی چاوەڕواننەکراوی بەرماڵ تەکێنەکان‌و ڕاپبێژەکان‌و سۆشیال میدیا بەڕێوەبێ بۆ ڕزگاربون لەدەست بارزگانەکانی ئابوری سەربەخۆ".
هۆشداریشده‌دات، "ئەگەر زوو فریا نەکەون بۆ چاککرنی هەڵەکان، ئەگەری تریش هەیە ئیرادەی حوکمڕانی بکەوێتە دەست تورک یا عەرەب، بەداخەوە بەرهەمی خوێنی شەهیدان‌و خەباتمان، بێخەمەکان لەژیانی خەڵک‌و موچەی فەرمانبەران‌و خوێندنی منداڵەکانمان‌و ئایندەی گەنجەکان قەدری ناگرن".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق