ئێران بە نهێنی 44 ملیۆن لیتر بەنزینی گەیاندە ڤەنزوێلا

ليست هناك تعليقات


كۆمپانیایەكی چاودێری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان ئاشكرای كرد، 44 ملیۆن لیتر بەنزینی ئێران بەنهێنی بۆ ڤەنزوێلا هەناردە كردووە و گەیشتووەتە بەندەری پالیتۆی ئەو وڵاتە.

لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك كەشتی توانیویانە بەنزینەكە بۆ شوێنی مەبەست بگەیەنن، پێشبینی دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا كەشتی تری بەنزینیش لە ئێرانەوە بگەنە هەمان بەندەری ڤەنزوێلا.

ئەمەریكا فرۆشتنی نەوت و بەنزین لە ئێرانی قەدەغە كردووە، لە چەند هەفتەی رابردوودا ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل بەنزین و دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە لایەن ئەمەریكاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئێران گوتوویەتی ئەوەی دەستی بەسەردا گیراوە هی ئێران نییە و هەرزوو بە كۆمپانیای تری فرۆشتووە. بەڵام ئەمەریكا گوتوویەتی بەنزینەكەی فرۆشتووە و پارەكەشی بە قوربانیانی تیرۆر داوە كە ئێران لە پشتەوەیان بووە.

بەشێكی زۆر لە ژێرخانی بەرهەمهێنانی بەنزین لە ڤەنزوێلا لەكار كەوتووە و ئێران بە دابینكەری سەرەكی بەنزینی ئەم وڵاتە هەژمار دەكرێت.

لەوەتەی ساڵی 2018وە كە ترەمپ لە رێككەوتنی ناوكیی كشایەوە، ئێران بە رێ و فرت و فێڵی جیاواز هەوڵی داوە بەشێك لە بەرهەمی نەوت و بەنزینی ساغ بكاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif