نەیارە سەرسەختەکەى ترەمپ بۆ پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران هەڵبژێردرایەوە

ليست هناك تعليقات



جارێکى تر نانسى پیلۆسى لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا هەڵبژیردایەوە و بەجیاوازییەکى کەم لەگەڵ ڕکابەرە کۆمارییەکەیدا سەرکەوت.



بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسە فەرمییەکانى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (4ى کانوونى دووەمى 2021) نانسى پیلۆسى وەکو کاندیدى دیموکراتەکانى ئەمەریکا بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.



پیلۆسى لەتەمەنى 80 ساڵیدایە و لە کالیفۆڕنیا لەدایک بووە و دژایەتیەکى زۆرى ترەمپى کرد و چەندین جار هەوڵى لێپرسینەوەیدا و گەرچى هەندێک دژایەتى کرا لەلایەن حزبەکەیەوە کە خۆى هەڵنەبژێرێتەوە بەڵام دووبارە بۆ پۆستەکەى هەڵبژێردرایەوە.



پیلۆسى توانى 216 دەنگ بەدەستبهێنێت وکیڤین مکارسى لەکۆمارییەکان کە ڕکابەرى بوو 209 دەنگى بەدەستهێنا ئەوەش لەکاتێکدا هەموو کۆمارییەکان کە بەشداریان لە پڕۆسەکەدا کرد دەنگیاندا بە کیڤین بەڵام 5 ئەندامى دیموکراتەکان دەنگیان نەدایە پیلۆسى.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif