مستەفا كازمی لە بڕیارێكی پاشگەز دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەبڕیاری لەسەركارلابردنی بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی پاشگەز دەبێتەوەو فەرمانی گەڕانەوەی بۆسەر كارەكەی دەردەكات.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی مستەفا كازمی لەكاردانەوەی دوو هێرشە خۆكوژییەكەی شاری بەغدا، كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجامدران و بەهۆیەوە زیاتر لە 140 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە، لە بڕیارێكدا ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئەمنی و هەواڵگری لەپۆستەكانیان دوورخستەوە، ئەمڕۆ 25-1-2021 فەرمانی لەسەركارلابردنی بەرپرسی بەشی هەواڵگری و دژەتیرۆری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەڵوەشاندەوەو بڕیاریدا بگەڕێندرێتەوە سەر كارەكەی.

ئەبو عەلی بەسڕی، كە هاوكات فەرماندەی شانەی سقوری هەواڵگرییە، دوای ئەوەی لەلایەن مستەفا كازمییەوە گەڕێندراوەتەوە سەر كارەكەی و فەرمانی دوورخستنەوەی هەڵوەشێندراوەتەوە، ئەمڕۆ دەستبەكاربووەتەوەو دەوامی ئاسایی خۆی كردووە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەدوای دوو كردەوە خۆكوژییەكەی شاری بەغدا، مستەفا كازمی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی عیراق ئەنجامداو فەرمانی لەسەركارلابردنی چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمنی و هەواڵگریی دەركرد، لەوانەش بركاری وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەری گشتی بەشی هەواڵگری و دژەتیرۆری وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، فەرماندەی گشتی پۆلیس و بەڕێەوەبەری بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق