عیراق قەرزی بەپەلە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

ليست هناك تعليقات


حكومەتی عیراق بەنیازە لەڕێی قەرزكردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دەركردنی قەواڵەی دارایی، بڕی 11 ملیار دۆلار دەستبخات بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و جێبەجێكردنی پلانی چاكسازی ئابووری.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە، داوایەكیان لە حكومەتی عیراقەوە بەدەستگەیشتووە، كە تێیدا داوای قەرزێكی بەپەلە بەبڕی شەش ملیار دۆلار دەكەن.

لەوبارەیەوە، ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لەسەر زاری عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عیراق بڵاویكردووەتەوە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەردەوامە بۆ وەرگرتنی بڕی شەش ملیار دۆلار بەشێوەی قەرزی خێراو بەسوودی كەم.

وەزیری دارایی عیراق ئاشكراشیكردووە، جگە لە داواكردنی ئەو شەش ملیار دۆلارە، بەنیازن لەرێگەی دەركردنی قەواڵەی دارایی، بڕی پێنج ملیار دۆلاری دیكە بەدەستبهێنن، كە یارمەتێدەرێكی باشی حكومەت دەبێت لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و هەنگاونان بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو پلانی چاكسازییە ئابوورییەی كە لەچوارچێوەی پەڕەی سپی راگەیەندراوە.

لەماوی رابردوودا حكومەتی عیراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت دووچاری هات، بڕیاریدا بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی كەمبكاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif