تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی دروستكردنی حزبه‌ نوێیه‌كه‌ بوو

ليست هناك تعليقات

كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی دروستكردنی حزبێكی نوێ بوو.
كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی دروستكردنی پارتێكی نوێی سیاسی بۆ ڕكابه‌ریكردنی دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بوو.

جیسۆن میلله‌ر، ڕاوێژكاری سیاسی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2022ی كۆنگرێس، پاڵپشتی كۆمارییه‌كانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كات".

پێشتر ڕۆژنامه‌ی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، تره‌مپ به‌نیازی دروستكردنی پارتێكی نوێی سیاسییه‌ به‌ناوی "پاتریۆت".

ئێدوارد فاگان، مامۆستای زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌زانكۆی ئلینۆی ڕایگه‌یاند، تره‌مپ ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته‌ نوێیه‌ی دروستبكردایه‌ ئه‌وا زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ كۆمارییه‌كان ده‌گه‌یاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق