وەزارەتی پێشمەرگە: ناتوانین مووچەی هەموو وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ لێبڕین دابەش بکەین

ليست هناك تعليقات

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكەوە دەدات و رایدەگەیەنێت،"، مووچەی تەواوەتی سەرەتا تەنها دەدرێتە لیواکان".

لیوا روکن بەختیار محەممەد، راوێژکاری سەربازی و ئەندامی بۆردی باڵای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا لە رێگەی هاوپەیمانانەوە راستەوخۆ دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە و لە قۆناغی یەکەم تەنها مووچەی لیواکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دابەش دەکەین".

ئاماژەی بەوەشداوە،" ناتوانین مووچەی هەموو وەزارەتی پێشمەرگە بەو میکانیزمە دابەش بکەین".

وتیشی،"ئەگەر کێشەی تەکنیکی نەبێت، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد،"بڕیاردراوە ئەو بڕە هاوکارییەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە و، لەو رێگەیەوەش بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق