"ئەولەویاتی" ئیدارەی بایدن هاریس لە زاری کۆشکی سپیەوە

ليست هناك تعليقات




قارەمان مەمەند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-وە، تایبەت بۆ ئاوێنە

سه رۆک بایدن کاری بوێرانە و ده ستبەجێی بۆ خێزانە ئه مه ریکییه کان ده کات ، له کاتێکدا وڵات ململانێ لەگەڵ قەیرانی گه وره دا دەکات. ئەمەش بریتی دەبێت لە کردارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای COVID - 19 و دابینکردنی هاریکاری ئابووری و چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا و پێشخستنی دادپەروەری ڕەگەزی و مافە مەدەنییەکان، هەروەها کاری دەستبەجێ بۆ چاکسازی کردن لە سیستەمی کۆچکردنمان و گەڕاندنەوەی پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا.

کۆڤید-19
سەرۆک بایدن بە خێرایی دەجولێت بۆ ئەوەی قەیرانی پەتای کۆڕۆنا کۆنترۆل بکات بە فراوانکردنی تاقیکردنەوە و بە سەلامەتی قوتابخانە و ناوەندە بازرگانیەکان دەکاتەوە و هەنگاوەکانی لەسەر بەربنەمای زانستی دەبێ بۆ دانانی چارەسەری بۆ کۆمەڵگاکانی ئەمریکا بە تایبەت کۆمەڵگاکانی ڕەنگ یاخود کۆمەڵگای ڕەشت پێست و کۆچبەران و نەتەوەو ڕەگەزەکانی تر لە ئەمریکا ( مەبەست لێی جگە لە سپی پێستەکانە) کە ئەم ڤایرۆسە زۆر بە قورسی بڵاوبۆتەوە لەناویاندا، سەرۆک بایدن بەرنامەی کوتانی نیشتمانی بۆ کوتانی دانیشتوانی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاراو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەست پێ دەکات.

ئاووهەوا
سه رۆک بایدن دەستبەجێ کاردەکات بۆ بەرەبگاربوونەوەی باری نائاسایی که ش و هەوا. ئیدارەی بایدن دڵنیادەبێت لەوەی کە ئێمە داواکاری زانست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرسە جێبەجێ دەکەین. هاوکات بەهێزکردنی هێزی ناوەند وهێزی کارو بازرگانییەکانی ئەمریکا بۆ سەرکردایەتیکردنی شۆڕشێکی وزەی پاک.

دادپەروەری ڕەگەزی
بەڵێنی گەلەکەمان ئەوەیە کە هەموو ئەمریکایەک چانسی یەکسانی هەیە بۆ ئەوەی پێش بکەوێت، بەڵام بەردەوامی ڕەگەزپەرەستی بەشێوەیەکی سیستێماتیکی و بەربەست لەبەردەم فەراهەمکردنی دەرفەتدا ئەم بەڵێنەی بۆ زۆرێک لەمانە ڕەتکردۆتەوە.

سەرۆک بایدن دادپەروەری لەناوەندی کارنامەکەداکەی داناوە بە پیادەکردنی سیاسەتێکی حکومی گشتگیر بۆ بەرجەستەکردنی دادپەروەریی ڕەگەزیی لەسەرجەم دەزگاو سیاسەت و بەرنامە فیدراڵییەکان .وە سەرۆک بایدن کاری بوێرانە دەکات بۆ بەرەو پێش بردنی ئەجێندایەکی دادپەروەری گشتگیر بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دادپەروەری تاوان و کۆتایی هێنان بە جیاوازیەکان لە دەست گەیشتن بە تەندروستی و پەروەردە و دەستەبەرکردنیخانووبەرە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و گەڕاندنەوەی ڕێزە فیدراڵییەکان بۆ سەروەری هۆزەکان.

لە نێوان کردەوەکانی تردا ، هەموو کەسێک لە سەرتاسەری ئەمریکا دا دەرفەتی ئەوەی هەبێت تواناکانی خۆی پەرەپێبدات و جێبەجێ بکات.

ئابوری
سەرۆک بایدن هەنگاوی بوێرانە دەنێت بۆ بەهاناوەهاتن و بەرەنگاربوونەوەی ئەو نادادپەروەییەی لەئابووری ئێمەدا هەیە و هاریکاری بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە ململانێ دەکەن لەگەڵ پەتای کۆڕۆنا و زیانیان پێگەیشتووە. هەروەها سەرۆک لەگەڵ کۆنگرێس کار دەکات بۆ تێپەڕاندنی پلانی ڕزگارکردنی ئەمریکا بۆ گۆڕینی ئاراستەی ئەم پەتایە و دروستکردنی پردێک بەرەو چاکبوونەوەی ئابووری و وەبەرهێنان لە دادپەروەری ڕەگەزیدا. بونیادنانەوەی ئابووری و گەڕانەوەی بۆ دۆخێکی باشتر لەسەردەمی ئەو پەتایەدا، بەدیهێنانی ملۆنەها دەرفەتی کار لە ڕێگای بەهێزکردن و هاریکاری بازرگانی بچووک و وەبەرهێنان لە کارەکانی داهاتوودا.

چاودێری تەندروستی
سەرۆک بایدن بەلێن و پابەندبوونی نوێ دەکاتەوە بۆ پاراستن و فراوانکردنی دەستگەیشتنی ئەمریکییەکان بە چاودێری تەندروستی کوالێتی بەرز و هەرزان. ئەو لە سەر بنەمای یاسای کاروباری چاودێری بەنرخی هەرزان (بە یاسای چاودێری ئۆباما ناسراوە) کاردەکات بۆ دابین کردنی پێداویستیە تەندروستیەکان کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هاتۆتە ئاراوە، خەرجیەکانی چاودێری تەندروستی کەم دەکاتە سیستەمی چاودێری تەندروستیمان کەمتر ئاڵۆز دەکات بۆ ئەوەی باشتر شارەزای بین و لێیتێبگەین.

کۆچ
سەرۆک بایدن چاکسازی لە سیستەمی کۆچی درێژخایەن و بێسەروبەرەکەمان دەکات . ستراتیژی سەرۆک بایدن لەسەر ئەو بنەما بنەڕەتییە دائەڕێژرێت کە وڵاتەکەمان پارێزراوتر و بەهێزتر و خۆشخەیاڵترە بە سیستمێکی کۆچکردنی دادپەروەرانە و ڕێک و پێک کە پێشوازی لە کۆچبەران دەکات و خێزانەکان پێکەوە دەهێڵێتەوە و ڕێگە بە خەڵک دەدات لە سەرانسەری وڵاتدا - هەردوو گرووپی کۆچبەری تازە گەیشتوو و ئەو کەسانەی کە چەندین نەوەیە لێرە ژیاون - بۆ ئەوەی بە تەواوی بەشداربن لە وڵاتەکەماندا. 

گەڕاندنەوەی پێگەی جیهانی ئەمریکا
سەرۆک بایدن هەنگاو دەنێت بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی ئەمریکا لەجیهانداو بەهێزکردنی هێزی کاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و بنیاتنانەوەی هاوپەیمانێتییە دێموکراسییەکان لەسەر ئاستی جیهان و بەرگریکردن و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی ئەمریکاو مافەکانی مرۆڤ و تەیارکردنی (هاوکاریکردنی) چینی ناوەڕاستی ئەمریکا بۆ سەرکەوتن لەئابووریی جیهانیدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif