ھەمیشە ھەست بە ئازار دەکەیت لە ھەموو لاشەتدا؟ هۆکار و چارەسەرەکەی چییە؟

ليست هناك تعليقات




زۆر جار لەوانەیە ھەست بکەیت کە ھەموو ماسولکەکانت ئازاری تیادایەو ھەست بە ناڕەحەتی بکەیت ، گرنگترین ھۆکارەکانی بەھۆی خراپ بەکارھێنان و بە ھەڵە بەکارھێنانی ماسولکەکانە ، جگە لەوە لەوانەیە بە ھۆی ھەوکردن ، ھەندێک نەخۆشی ، ھەندێک دەرمان بێت ، بە گشتی گرنگترین ھۆکارەکان ئەمانەن :
١- ھەڵامەت یاخود فلو : کەتیایدا قورگ ئێشەو تا شی لەگەڵدا دەبێت ، جگە لەوەی کە ئازار لەھەموو ماسولکەکانی لەشدا دەبێت وەک دەست و قاچ وپشت ..ئەگەر لە ھەفتەیەک زیاتر بخایەنێت ئەبێت ڕێنمایی پزیشک وەربگیرێت …
٢- سستی ئیش کردنی غودەیی دەرەقی (hypothyroidism ): ئازار دروست دەبێت لە ماسولکە و جومگەکاندا ، لەگەڵ ئاوساویی و ئازار لەکاتی دەست لێداندا ..ھەروەھا ھەست کردن بە ھیلاکی لەگەڵ بیرچونەوە ..
٣- کێشە لە ڕۆشتنی خوێن بۆ پەلەکان : کە ئازار لە دەست دا ھەبێت یان قاچ یان ھەردووکی لەوانەیە کێشەکە لە کەمی ڕۆشتنی خوێن بێت بۆ ئەو ناوچانە ، لەپێشدا لەوانەیە تەنیا لەکاتی وەرزش دا ھەستی پێبکەیت ، لە دوایدا لەکاتی دانیشتن و ڕۆشتن دا ئەمەش بەھۆی حاڵەتێکەوە ڕووئەدات کەپێ دەوترێت arteriosclerosis کە خوێنبەرەکان دەگیرێن .
٤- نەخۆشی لوپەس (lupus): ئەمە جۆرە نەخۆشیەکە ، کە تۆشی کۆ ئەندامی بەرگری لەش دەبێت کە تیایدا لەشی نەخۆشەکە دژە ماددە دروست دەکات بۆ تێکشکاندنی خانەی ماسولکەو جومگەکان ، کەتیایدا جومگەکان ڕەق دەبن و بە زەحمەت دەجوڵێن ..چارەسەر ی تەواوی ئەم نەخۆشیە ھەتا ئێستا نیە تەنیا ھەندێک دەرمانی تایبەت بۆ کەم کردنەوەی لەگەڵ وەرزش دا …
٥- ڕۆماتیزمی جومگەکان (osteoarthrites ): ئەمیش ھەر یەکێکە لەو نەخۆشیانەی توشی کۆئەندامی بەرگری دەبێت دژەتەن دروست دەبێت بۆ تێکشکاندنی جومگەکان و ئێسکەکان خواروخێچ دەبن و دەئاوسێن ، دەرمانی تایبەتی و چارەسەری سروشتی لەوانەیە یاریدەدەر بێت لەم حاڵەتەدا ، بەڵام چاکبونەوەی تەواو زەحمەتە ..
٦- دیرماتۆ مایوسایت (dermatomyositis): ئەمیش یەکێکە لەو نەخۆشیانەی توشی کۆئەندامی بەرگری دەبێت کە تیایدا ئازاری ماسولکەو جومگە پەیدا دەبێت ، لەگەڵ دروستبونی پەڵەیی سوور لەسەر پێڵوی چاو کە بە ڕادەیەکی زۆر دەخورێت ، ھەروەھا پەڵەش لەسەر ئەنیشک و ئەژنۆ و پەنجەی قاچ دروست دەبێت ، وشکبونەوەی پێستیش و ئاوسانی پێستی دەوری نینۆکەکان یەکێکە لە نیشانەکانی ..
٧- فایبرۆ مایەڵجیا : کەئازار دروست دەبێت لەھەموو ماسولکەو جومگەکاندا بەبێ ھیچ ھۆکارێکی دیاریکراو لەگەڵیدا نەخۆش کێشەی خەو و زاکرەی دەبێت ..
٨- ھەوکردنی ماسولکەکان (polymyositis): ئەمیش بەھۆی ھەوکردنی ماسولکەکانەوە دەبێت بەھۆی ڤایرۆسێکەوە ، یاخود تێکچوون لە بەرگری لەشدا ، کە ووردە ووردە ماسولکەکان تێکدەشکێن و لاواز دەبن و دەئاوسێن .. زیاتر لە ناوچەی سک و پشت و شانەکان ، ناوچەی حەوز ، ھەندێ جار ماسولکەکانی دڵیش دەگرێتەوە ..
٩- ھەست کردن بە ھیلاکی بەردەوام ( chronic fatigue syndrome ) :ھەست کردن بە ھیلاکی بەردەوام یەکێکە لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە ، کەلەگەڵ وەرزش و خراپی باری دەروونیدا زیاتر دەبێت ، وەبە پشووش کەم نابێتەوە ، ھەتا ئێستاش زانست ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی تەواوی نیە لەسەر ھۆکاری ئەم حاڵەتە ، جگە لەئازار لە ھەموو ماسولکەکان ، سەرئێشە ، کەم خەوی ، بیرچوونەوە ، قورگ ئێشە ، ئازاری جومگەی دەبێت ، چارەسەری بنەبڕ نیە بەڵام ھەندێک دەرمان و چارەسەری سروشتی کەمی دەکەنەوە …
١٠- دەرمان : ھەندێک دەرمان لەوانەیە ئازار دروست بکات لە ماسولکەکاندا بۆ نموونە ستاتینەکان کەبەکار دێن لەچارەسەرکردنی بەرزی کۆلسترۆڵ دا ، لە ٣٠٪ئەو نەخۆشانەی ئەم چارەسەرە وەردەگرن ئازاریان ھەیە لە ماسولکەکانیاندا ….
١١- ھەندێ نەخۆشی دەگمەن کە لەوانەیە بەھۆی بەکتریاوە توشمان بێت وەکو (lyme dissease)..یاخود(rocky mountain spotted fever )..یاخود ھەندێک ڤایرۆس ئازاری ماسولکەو جومگەکان دروست دەکەن ….


د. ھەڤین کمال شاە محمد


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif