هەرێم 956 هەزار و 759 ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە

ليست هناك تعليقات





ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرێم 956 هەزار و 759 ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە.



ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێستا هەرێمی كوردستان 956 هەزار و 759 ئاوارەو پەنابەری لە خۆ گرتووە، لەو ژمارەیەش 698 هەزار و 902یان ئاوارەی ناوخۆن و 238 هەزار و 170 پەنابەری سوری و هەشت هەزار و 452 پەنابەری توركی و 10 هەزار و 535 پەنابەری ئێرانی و 700 پەنابەری فەڵەستینی لەخۆدەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین و تەنها 29 ٪ لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان 35 كەمپە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، 42%ی ئاوارە و پەنابەرەكان لە پارێزگای دهۆك، 39% لە پارێزگای هەولێر و 20%یشیان لە پارێزگای سلێمانین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif