ئێران و ئەمریکا کەوتونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە

ليست هناك تعليقات


لەگەڵ نزیكبوونەوەی یەكەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، هێزەكانی ئێران لە كەنداو كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لێپرسراوێكی ئەمریكیش دەڵێت نازانین ئامانجەكەیان چییە.
كەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری لێپرسراوێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە كە ماوەی دوو رۆژە هێزە دەریاییەكانی ئێران لە كەنداو كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

روونیشیكردەوە ئامانجی ئەو جموجوڵەی ئێران نادیارە كە ئایا بۆ بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە یاخود هەنگاوێكی بەرگرییە بەرامبەر ئەگەری هەر هێرشێكی ئەمریكی.

لێپرسراوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە ژمارەیەك لە كەشتییە سەربازییەكانی ئێران كەناراوەكانیان بەجێهێشتووە و چوونەتە نێو دەریاكەوە.

سبەی دووشەممە، یەكەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانییە و هەریەك لە ئێران و ئەمریكا بە هۆی ئەوەی مەترسییان لە كاردانەوەی یەكتر هەیە، كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif