حکومەتی سکۆتلەندا نامەیەک بە زمانی کوردی بۆ کوردانی ئەو وڵاتە دەنێرێت

ليست هناك تعليقات


داوا دەکات هەرکاتێک ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست بوو، بچن خۆیان بکوتن 

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ زمانی كوردی نووسراوه‌، نیكۆلا ستۆرجن، وه‌زیری یه‌كه‌می سكۆتله‌ندا، داوا له‌ كوردانی دانیشتووی وڵاتەکەی ده‌كات، هەرکاتێک ڤاکسینی دژەکۆرۆنا پێشکەشکرا، بچن وەریبگرن بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان.

نامەکە بە زمانی کوردی نووسراوە و، کۆپیی ئینگلیزیشی بەردەستە. تێیدا نیکۆلا ستۆرجن باسی ئەوە دەکات هاتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ئاسانتر بڵاودەبێتەوە، ناچاریان دەکات هەنگاوی زیاتر بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لەوەی ڤایرۆسەکە سکۆتلاند داگیر نەکات.

وه‌زیری یه‌كه‌می سكۆتله‌ندا راشیده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی هاتنی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا، به‌ڵام به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ باشترین شێوازی خۆپاراستنه‌ له‌و ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌.

ناردنی ئەو نامەیە بۆ کوردانی دانیشتووی سکۆتلەندا لەکاتێکدایە، تائێستا 168 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 5 هەزار و 500 کەسیشیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە بەشێکە لە شانشینی یەکگرتوو، 5.454 ملیۆن کەسە بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2019.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif