پارێزگایەكی ئێران 99% هەناردەی كاڵاكانی بۆ هەرێمی كوردستانە

ليست هناك تعليقات

رێكخراوێكی بواری پیشەسازی و بازرگانی لە پارێزگای كوردستانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كە بەتەنها لەماوەی 9 مانگی رابردوودا بە بەهای نزیكەی نیو ملیار دۆلار كاڵاوشمەك و بەرهەمی پارێزگاكەیان هەناردەی دەرەوە كردووە.

لەوبارەیەوە محەمەد درەوزمی سەرۆكی رێكخراوی پیشەسازی و بازرگانی و كانزاكانی پارێزگای كوردستانی ئێران رایگەیاند: كە بەهای هەناردەكانی پارێزگاكەیان لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا گەیشتۆتە 549 ملیۆن دۆلار و لەو ماوەیەشدا بڕی ملیۆنێك و 222 هەزار تۆن كاڵاو شمەكیان هەناردەی وڵاتانی دراوسێ‌ كردووە.

محەمەد درەوزمیئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: رێژەی سەدا 99 ئەو كاڵاوشمەكانەی هەناردەیان كردووە بۆ هەرێمی كوردستان بووەو لەو ماوەیەشدا بڕی هەناردەكانیان لەرووی بارستەوە سەدا 40 و لەرووی بەهاوە سەدا 8 زیادیكردووە.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تێكرای ئەو كاڵاوشمەكانەی پارێزگاكەیان هەناردەی دەكات بەراورد بە كۆی هەناردەی ئێران لەرووی بارستەوە رێژەی سەدا 2 پۆینت 18 پێكدەهێنێن و لەرووی بەهاشەوە دەگاتە سەدا 1 پۆینت 44.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif