دامەزراوەیەکی ئەمریکا هۆشداری داوە لە کودەتایەکی نوێ لە تورکیا

ليست هناك تعليقات


لە ئێستادا گۆڕەپانی سیاسی تورکیا لە ململانێیەکی ناوخۆیدا، بە تایبەت لەبەر ڕۆشنایی دامەزراندنی پارتی سیاسی نوێ و ئەو هۆشداریانەی کە دەدرێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی کودەتایەک لەسەر دەسەڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

لەم دواییانەدا پارتی کۆماری گەل و "خێری" ئۆپۆزسیۆن داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیاند، ئەویش بەهۆی ئەو دۆخە ئابورییەی خراپەی لە تورکیادا هەیە.

لە بەرامبەر ئەو داوایانەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت، بەڵکو لە وادەی خۆیدا کە حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەڕێوە دەچێت.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، لە دیموکراسیەتە چەسپاوەکاندا لە سەر داخوازی کەسەکان هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت، جەختیشیکردەوە، هاوپەیمانی گەل کە پێکهاتووە لە پارتی داد و گەشەپیدان و بزوتنەوەی نەتەوە پەرەست پابەندن بە وادەی دیاریکراوی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە.

لە لایەکی ترەوە ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیای ئۆپۆزسیۆن، هۆشداریدا لە بوونی لایەنی شاراوە، کە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا دەدات بەسەر ئەرۆدغاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لەوانەی بە دووری ئەردۆغانەوەن جێی دەهێڵن، ئەگەر بێت و پیی هەڵبخلیسکێت.

ئێستاش نەخشەی حزبە سیاسییەکان تورکیاى وەک پێستر نییە، بەڵکو حزبی نوێی سیاسی سەریانهەڵداوە ، دواترینیان کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا دروستبووە، بە ناوی "بزوتنەوەی گۆڕان" کە لەلایەن مستەفا ساریگول سەرۆکی پێشووی شارەوانی ناوچەی شیشلییەوە دامەزێنراوە.

پێشتریش پارتی دیموکراتی کورد بە سەرۆکایەتی رەشید ئاکنجی دامەزرا، کە تۆمەتی ئەوەی ئاراستەکراوەن ئەو پارتە هەوڵێکە بۆ لەتکردنی ڕێزی گەلی کورد لەو وڵاتە، هەروەها پارتی (نوێبوونەوە) کە لە لایەن یەڵماز ئوزتورک کونوسڵی پێشووی تورکیا لە موسڵ.

بەر لەوەش پارتی داد و گەشەپێدان دووچاری لەتبوونی هەستیار بوو، کە سەرکردەکانی پێشووی دادو گەشە دوو پارتی نوێیان دامەزراند، پارتی داهاتوو بە سەرۆکایەتی داود ئۆغلۆ و پارتی دیموکراتی و پێشکەوتن بە سەرۆکایەتی عەلب بابەجان.

جگە لەوەش دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە، موحەڕم ئینج سەرکردەی جیابۆوە لە پارتی کۆماری گەل حزبێکی نوێ بە ناوی بزوتنەوەی نیشتیمان دابمەزرێنێت.

چاودێرانی دۆخی سیاسی تورکیا لەوباوەڕەدان ئەو تیکەڵە لە پارتی نوێ لەتورکیا، کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لە نەخشەی سیاسی تورکیا.

هاوکات چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەردۆغان لە کۆنگرەی پارتەی ڕایگەیاند، بەم نزیکانە زنجیریەک چاکسازی ئەنجام دەدەن لە بواری ئابوری و نەخشەکەش دەخنە بەر دەمی خەڵک.

بۆ ڕاکێشانی سەرنجی لایەنگرانی هەندێک لە سەرکردە و پارتی سیاسی ئەردۆغان سەردانی گۆڕی نەجەمەدین ئەربەکان سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ماڵی ئوزهان ئەسیل سەرۆکی ئەنجومەنی شورای پارتی سەعادەی ئیسلامی، بۆ ئەوەی هاوپەیمانیان لەگەڵدا بکات.

لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ماڵی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی کۆماری گەل،کە پەکێکە لە هاوپەیمانەکانی، ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر بێتوو پارتی دیموکراتی گەلانی کورد دانەخرێت، ئەوا خۆیان ئەوە جیبەجێ دەکەن کە پێویستە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی "ڕاند"ی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا لەبەردەم کودەتایەکی نوێی سوپادایە و ئەوەش گفتوگۆیەکی فراوانی لە تورکیادا دروستکردووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەو بڕیارانەی دەسەڵاتدارانتی تورکیا کردووە، سەبارەت بە دەستگیرکردن و دوورخستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی تورکیا، بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی فەتحولا گویلەن، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی سالی ٢٠١٥، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزاییەکی فراوانی لەنا ڕێزەکانی سوپادا دروستکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif