فایزەر هەنگاوی نوێ دەنێت

ليست هناك تعليقات


كۆمپانیای فایزەر تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەی بۆ تەمەنەكانی 12 بۆ 15 ساڵ ڕاگەیاند.

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكا تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای بۆ مێردمنداڵانی نێوان تەمەنەكانی 12 بۆ 15 ساڵی ئاشكراكرد و ئاماژەی بەوەدا كە تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە بۆ ئەو تەمەنانە بەتەواوی كۆتایی هاتووە.

لە پێگەی ئەلكترۆنی حكومەتی ئەمریكا بۆ تاقیكردنەوەی نەخۆشییە درمەكان زانیارییەكان بڵاوكراونەتەوە, كۆمپانیای فایزەر ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو تاقیكردنەوەیەدا دوو هەزار و 259 مێردمنداڵ لە تەمەنەكانی نێوان 12 بۆ 15 ساڵی بەشدارییان تێداكردووە و بەمەش كۆمپانیاكە هەنگاوێكی تر دەنێت لە پێدانی ڤاكسین بۆ كەسانی خوار تەمەنی 15 ساڵ.

جێی ئاماژەیە، پێشتر كۆمپانیای فایزر بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای بایۆنتیك ڤاكسینی دژە كۆرۆنای بۆ كەسانی سەروو 16 ساڵ بەرهەم هێنابوو

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif