په‌رله‌مانی عێراق: لێبڕین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناگرێته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ بوجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی ناكرێت.

ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیای فه‌رمی عێراقی وتوه‌، "جگه‌ له‌ موچه‌ی پله‌باڵاكان، هیچ لێبڕینێك له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ساڵی 2021 ناكرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و لێبڕینه‌ی موچه‌ هه‌یه‌، كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 دیاریكردوه‌. 

پێشتر شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان سێ بژارده‌ی بۆ ده‌ستكاریكردنی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق له‌به‌رده‌ستدایه‌، كه‌ یه‌كه‌میان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا دیاریكردووه‌، چونكه‌ مانه‌وه‌ی دانانی باج به‌وشێوه‌یه‌ ئێستا مه‌حاڵه‌.

بژارده‌ی دووه‌م بریتییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسای ژماره‌ 113ـی باج، بژارده‌ی سێیه‌میش گۆڕینی شێوازی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ و نه‌هێشتنه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ هێشتا به‌ یه‌كلانه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌، بۆچوونی به‌هێزیش ئه‌وه‌یه‌ لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له‌سه‌روو یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌ ده‌ستپێبكات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق