بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نت درێژ بێت ئه‌م كاره‌ بكه‌

ليست هناك تعليقات



به‌گشتی كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ته‌مه‌نی درێژ باس له‌ جۆری خۆراك و وه‌رزشكردن ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌مه‌نی درێژ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌می خه‌مۆكی و ته‌ندروستی دڵیشه‌وه‌ هه‌یه‌.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تیایدا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ گه‌شبینن ته‌مه‌نیان درێژتره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی ژیانیان به‌ قورسی ده‌گرن و به‌رده‌وام خه‌م ده‌خۆن و كه‌سانی گه‌شبین زیاتر له‌ 85 ساڵ ده‌ژین.

توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ هۆكاری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌رێنی بوون له‌ ژیاندا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ پێیان وایه‌ داهاتویان باشتر ده‌بێت و به‌رده‌وام به‌ گه‌شبینی بۆ ژیان ده‌ڕوانن ئه‌وه‌ زیاتر ده‌ژین و ئامانجیان هه‌یه‌ له‌ ژیاندا و چالاكترن له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كانیان و باشتر ده‌توانن كۆنتڕۆڵی هه‌سته‌كانیان بكه‌ن له‌و دۆخه‌ ناخۆشانه‌ی‌ به‌سه‌ر ژیانیاندا دێت"

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ Mayo Clinic بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌رێنی چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش:

1- درێژكردنی ته‌مه‌ن
2-كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ خه‌مۆكی 
3- به‌رگه‌ گرتنی زیاتری كه‌شوهه‌وای سارد
4-باشكردنی ته‌ندروستی ده‌رونی و جه‌ستته‌ی‌
5-باشكردنی ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن
6- توانای خۆگونجاندن زیاتر ده‌بێت له‌كاتی ڕودانی ڕووداوی ناخۆش و ئه‌و كاتانه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت

ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی‌ دانانی ده‌فته‌رێك بۆ نوسینه‌وه‌ی‌ سوپاسگوزاری ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نیت و به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان و به‌سه‌ربردنی كات له‌ سروشتدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق