مێسی دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەکان دەستپێ بکات

ليست هناك تعليقات



لەگەڵ دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەی بەرشلۆنە دەتوانێت لە ئێستاوە لەگەڵ هەر یانانەیەک گفتوگۆ دەست پێ بکات کە دەیەوێت بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندیان پێوەبکات.



بەپێی یاساکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانێک شەش مانگ لە گرێبەستەکەی بمێنێت ئەوا دەتوانێت لەگەڵ یانەکی تر رێککبکەوێت بۆ ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی پەیوەندیان پێوەبکات.



گرێبەستی لیۆنێل مێسیش لەگەڵ بەرشلۆنە لە رۆژی ٣٠ی مانگی شەش کۆتایی دێت و تا ئێستا بڕیاری مانەوەی لە کامپ نۆ نەداوە.



پێشتر مێسی ئەوەی راگەیاندبوو کە تا هاوینی داهاتوو لەگەڵ هیچ یانەیەک گفتوگۆ ناکات ئەوەش وەکو رێزێک بۆ بەرشلۆنە.



هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمانیش لەسەر خەتن بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif