ژنێک چیرۆکی خنکانی دایکی، هاوژینەکەی و سێ منداڵی دەگێڕێتەوە

ليست هناك تعليقات



بەپێی ئامارەکانی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە چەند ساڵی رابردوودا "سەدان پەنابەر و ئاوارە" بەهۆی خراپیی بارودۆخی رێگەی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ‏ئاوارە ‌و پەنابەران بە رووداوی راگەیاند "دوو رووداوی زۆر ناخۆش کە هەرگیز بیرمناچنەوە، یەکێکیان ژنێکی هەرێمی کوردستان هاوژینەکەی، دایکی، دوو منداڵی و منداڵێکی دیکەی ناوسکی لەڕێگەی کۆچدا خنکان. هەروەها پیاوێکیش هاوژینەکەی و سێ منداڵی لەنێو ئاودا خنکان و تەنیا خۆی و منداڵێکی مانەوە."

"لە 5 مانگی ساڵی 2020دا زیاتر لە 34 هەزار عێراقی بەرەو ئەوروپا كۆچیان ‏كردووە"

بەپێی ئامارەکانی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە پێنج مانگی ساڵی 2020دا زیاتر لە 34 هەزار عێراقی بەرەو ئەوروپا كۆچیان ‏كردووە، بەپێی گوتەی بەرپرسی رێكخراوێكی تایبەت بە كۆچ بەشی زۆری ‏ئەو كۆچبەرانە خەڵكی هەرێمی كوردستانن.‏ 

لە بەرنامەی بەکاتی سلێمانی رادیۆی رووداو کە ئاسۆ سەراوی پێشکەشی دەکات لەگەڵ میوانەکانی باسی کۆچکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقیان بۆ دەرەوەی وڵات کرد.

بۆتان شارباژێڕی، بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ‏ئاوارە ‌و پەنابەران، رایگەیاند ئەو ژمارەیە لەكاتێكدایە لە 12 مانگی ‏ساڵی 2019دا زیاتر لە 53 هەزار عێراقی بەرەو ئەوروپا كۆچیان كردووە.‏

بۆتان شارباژێڕی، بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ‏ئاوارە ‌و پەنابەران لە بەرنامەی بەکاتی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند "لە ساڵی 2019دا 53 هەزار و 240 کەس تۆمارکراون، بەڵام لە 2020دا 34 هەزار کەس لە پێنج مانگدا تۆمارکراون. بۆیە هاتنی داعش و قەیرانی ئابووری و دارایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر کۆچی خەڵک بۆ دەرەوە."

"ژمارەی کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەرەو مەترسی دەڕوات"

بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ‏ئاوارە ‌و پەنابەران ئاماژە بەوە دەدات، کە ژمارەی کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەرەو مەترسی دەڕوات، هۆکارەکەش کەمبوونەوەی دەستی کار، تێکچوونی باڵانسی جێندەری، کەمبوونەوەی گەنج و چەندین هۆکاری دیکەش هەن. دەشڵێت "ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەریێتی دەکەن و کەیسەکەیان سیاسییە، ئاماژەیان پێناکرێت و تۆمارناکرێن."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆتان شارباژێڕی باسی شێوازی کۆچکردنی یاسایی و نایاسایی کرد و رایگەیاند "ئەگەر گەنجێک لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی کۆنسوڵخانەکانەوە بچێتە وڵاتێک و دواتر داوای مافی پەنابەرێتی بکات و ئەوە شێوازێکی یاساییە، بەڵام نایاساییەکان هەموو ئەو رێگەیانەن کە پێیدەگوترێت قاچاخ و مەترسیدار و نایاسایین."

" هاوژینەکەی و سێ منداڵی لەنێو دەریادا خنکان"

بۆتان شارباژێڕی، باسی چیرۆکی یەکێک لەو کەسانەی کرد کە بەڕێگەی مەترسیدار دا رۆیشتوون و گوتی: نموونەی کۆچی ناخۆش زۆر زۆرن، بەڵام دوو حاڵەت هەن کە هەرگیز بیرم ناچنەوە. "یەکێک لەو کەسانە ناوی زانایە رووداوێکی بەسەرهات کە خۆی و خێزانی و سێ منداڵی بەرەو ئەوروپا رۆیشتن، خێزانەکەی حەملی هەبوو، بەڵام بەداخەوە لە دوای ئەوەی کە یەختەکەیان لەنێوان تورکیا و یۆنان نوقمبوو تەنیا خۆی و کوڕێکی دەرچوون و سەرجەمیان خنکان." 

زانا کە ئێستا وەک خۆبەخش لە دەزگای لووتکە کاردەکات، چیرۆکی خۆی بۆ بۆتان گێڕاوەتەوە و گوتویەتی "من بیرم لەوە کردووەتەوە کە ژیانێکی باش بۆ منداڵەکانم دابین بکەم، بەڵام نەمزانی کە لەنێو دەریادا دەخنکێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif